چه‌ندان زانیاریی ورد له‌سه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پورتوگال و فره‌نسا بزانه
به‌پێی مێژوو بێـت، ئه‌مشه‌و كه‌ڵه‌شێره‌كان ده‌قووقێنن
ئه‌مڕۆ له یاریگه‌ی (ستاد دی فرانس) له پاریسی پایته‌ختی فره‌نسا به ناوبژیوانییه‌تیی مارك كلاتبینبێرگی ئینگلیزی یاریی كۆتایی یۆرۆی 2016 له نێوان هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال و فره‌نسا به‌ڕێوه ده‌چێت، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ش به‌بێ هیچ شكستێك گه‌یشتنه ئه‌م قۆناخه.
ـ هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسا پێشتر له‌سه‌ر ئه‌م یاریگه‌یه‌ی كه یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی له‌سه‌ر ئه‌نجام ده‌دات بۆته پاڵه‌وانی مۆندیالی 1998 و یۆرۆی 2000.
ـ هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسا و پورتوگال 24 جار له مێژوودا به یه‌كگه‌یشتوون، كه‌ڵه‌شێره‌كان له 18 یاریی سه‌ركه‌وتوون، پورتوگالیش 5 یاریی بردۆته‌وه و له یارییه‌كیشدا یه‌كسانبوونه.
ـ هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسا توانیویه‌تیی له كۆی ئه‌م یارییانه‌ی له دژی پورتوگالی كردوویه‌تی 49 گۆڵ تۆمار بكات، له‌وكاته‌ی پورتوگال 28 گۆڵی كردووه.
ـ هه‌ردوو هه‌ڵبژارده له یۆرۆ ته‌نیا دوو جار رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه، له هه‌ردوو یارییه‌كه‌ش فره‌نسا براوه بوو، له قۆناخی پێشكۆتایی یۆرۆی ساڵی 1984 و یۆرۆی 2000 بوو.
ـ هەڵبژاردەی پورتوگال ئه‌وه دووه‌مینجاره بۆ یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکی گەورە سەرده‌کەوێت، یه‌كه‌مینجار لە یۆرۆی 2004 میوانداریی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه‌یان كرد و بەرانبەر یۆنان به گۆڵێكی بێ‌وڵام شكسته بووه به‌شیان.
ـ هەڵبژاردەی فره‌نسا بۆ سێیه‌منجاره بۆ یاری کۆتایی پاڵەوانییه‌تیی یۆرۆ سه‌رده‌كه‌وێت، لە ساڵی 1984 لە کۆتایی یۆرۆ 2 - 0 بەسەر ئیسپانیادا سەرکەوت، لە 2000 لە یاریی فیناڵی یۆرۆ 2-1 لە ئیتاڵیای بردەوە.
ـ لە میژووی پاڵه‌وانییه‌تیی یۆرۆدا تەنها یەک یاری کۆتایی گەیشتۆتە کاتی زیاد کراو، ئەویش لە یۆرۆی ساڵی 1976 بووە، کاتێک چیکسلۆفاکیای پێشوو بە ئەنجامی 5-3 لە ئەڵمانیای بردەوە.
- دوایین سه‌ركه‌وتنی پورتوگال لە به‌رانبه‌ر فەرەنسا ساڵی 1975 بوو، کاتێک پورتوگال بە ئەنجامی 2 گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له یارییەکی دۆستانەدا سەرکەوتنی به‌سه‌ر كه‌ڵه‌شێره‌كان تۆمار کرد.
- کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ تاكه یاریزانه له یۆرۆی 2016 كه زۆرترین تۆپی ئاڕاستەی هەڵبژاردەكانی به‌رامبه‌ری كردووه.
ـ هه‌ر هه‌ڵبژارده‌یه‌ك ئه‌مشه‌و ببێته پاڵه‌وانی یۆرۆ بڕی 8 ملیۆن یۆرۆ وه‌رده‌گرێت.
ـ بڕی 5 ملیۆن یۆرۆ ده‌درێته ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ی كه پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ست ده‌هێنێت.
یۆرۆی 2016ـی فره‌نسا له 10ـی مانگی رابردوو ده‌ستی پێكرد، بۆ یه‌كه‌مینجاریش بوو له مێژوودا ژماره‌ی وڵاتان له 16 هه‌ڵبژارده‌وه بۆ 24 هه‌ڵبژارده زیاد كرا.