وەزیرێکی بەریتانیا بەهۆی تیژڕەوییەوە سزادرا

شەش مانگ ناتوانێت ئۆتۆمبێل لۆێبخوڕێت

.
.

K24 - هەولێر

وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری کۆچبەران، رۆبێرت ژینرێک لە ئەنجامی سکاڵایەک کە بەهۆی تیژڕەوی لە دژی تۆمار کرابوو، بە شەش مانگ قەدەغەکردنی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل و هەزار و 639 پاوەند سزادرا.

بەپێی ئەو هەواڵانەی کە لە رۆژنامە ناوخۆییەکانی بەریتانیا بڵاوکراوتەوە، ژینرێک لە مانگی ئابی ساڵی رابردوودا لە شەقامی سەرەکیی M1 کە لەندەن بە شاری لیدز لە باکووری وڵاتەکە دەبەستێتەوە بە 40 میل سنووری خێرایی پێشێلکردووە.

رۆبێرت ژێنریک لە دادگا دانی بەوەدانا کە بە خێرایی 68 میل ئۆتۆمبێلی لێخوڕییەوە و لەو دادگاییەی کە لە نۆرسامپتۆن بەڕێوەدەچێت، بە شەش مانگ قەدەغەکردنی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل و هەزار و 639 پاوەند سزادرا.

ژینرێک لە ساڵی 2021یشدا بەهۆی تیژڕەوییەوە بە 207 پاوەند سزادرابوو.