دەزگای هەڵبژاردنی پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە

K24 - هەولێر

بڕیارە ئەمڕۆ دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لە نووسینگەی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی کۆببنەوە.

 ئەم کۆبوونەوەیە دوای سەردانی شاندی هاوبەشی هەردوولا بۆ لای نوێنەرانی پێکهاتەکان دەبێت و بڕیارە بۆچوون و رای نوێنەرانی پێکهاتەکان لەسەر یاسای هەڵبژاردن گفتوگۆیان لەبارەوە بکرێت.

ئەمە چوارەم کۆبوونەوەی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی و یەکێتییە لەسەر پرسی کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان و هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن و تۆماری دەنگدان.

بەگوێرەی لێدوانەکانی پێشووی بەرپرسانی هەردوولا، لەسەر زۆرینەی پرسەکانی تایبەت بە هەڵبژاردن رێککەوتن و لێکتێگەیشتن لەنێوانیان هەیە.