ئەمڕۆ یەکەم گەشتی فڕۆکەوانی نێوان هەولێر و جەددە دەستپێدەکات
K24 - هەولێر:
خالید شه‌مرانی، جێگری كونسوڵی گشتی سعوودیه له هه‌ولێر له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ده‌ستپێكردنی گه‌شتی ئاسمانی له‌نێوان هه‌ولێر و جه‌دده‌ی راگه‌یاند و ئاشكرایكرد، ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شتی ئاسمانی له‌نێوان سعوودیه و هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته هۆی به‌هێزكردن په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی نێوان هه‌ردوولادا.
ئەمڕۆ یەکەم گەشتی فڕۆکەوانی نێوان هەولێر و جەددە دەستپێدەکات و جێگری كۆنسوڵی گشتی سعوودیه له هه‌ولێر لەوبارەیەوە گوتی: ده‌ستپێكردنی گه‌شتی ئاسمانی له‌نێوان سعوودییه و هه‌رێمی كوردستان، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه په‌یوه‌ندییه به‌هێزه‌ی کە سعوودییه له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه‌تی.
خالید شه‌مرانی روونیکردەوە، گەشتی فڕۆکەوانی نێوان هەولێر و جەددە هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی ئاسانكاری بكرێت تاوه‌كو راسته‌وخۆ سه‌ردانیكاران راسته‌وخۆ حاجیان و عه‌مره‌كاران سه‌ردانی سعوودییه بكه‌ن، گوتیشی: ئه‌م هه‌نگاوه ده‌بێته هۆی به‌هێزكردنی لایه‌نی ئابووری و جوڵه‌ی ئابووری له‌نێوان سعوودییه و هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌گشتی.
خالید شه‌مرانی راشیگەیاند، له ئێستادا گه‌شته‌كانمان وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م له‌نێوان هه‌ولێر و جه‌دده ئه‌نجام ده‌رێن.