هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی پارتی و یەکێتی بە بەشداری شاندێکی یۆنامی لە کۆبوونەوەدان
چۆنییەتی بەشداری پێکهاتەکان لە هەڵبژاردن تاوتوێ دەکەن
K24 - هەولێر:
دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی و پارتی لە کۆبوونەوەدان و شاندێکی یۆنامیش چاودێری کۆبوونەوەکە دەکات.
دەزگاکانی هەڵبژاردنی پارتی و یەکێتی لە نووسینگەی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی لە کۆبوونەوەدان، ئەم کۆبوونەوەیە دوای سەردانی شاندی هاوبەشی هەردوولا بۆ لای نوێنەرانی پێکهاتەکان دەێت و بڕیارە بۆچوون و رای نوێنەرانی پێکهاتەکان لەسەر یاسای هەڵبژاردن گفتوگۆیان لەبارەوە بکرێت.
پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، شاندێکی یۆنامی چاودێری کۆبوونەوەکەی دەزگاکانی هەڵبژاردنی پارتی و یەکێتی دەکات.