له‌مساڵدا ژماره‌ی دانیشتوانی عێراق 45 ملیۆن كه‌س تێده‌په‌ڕێنێت

K24 - هەولێر:
پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی وۆرد پۆبولهیشن ریڤیوی ئه‌مەریكی، كه تایبه‌ته به سه‌رژمێری دانیشتوان، ئاشكرایده‌كات، عێراق له‌ساڵی 2023 دا 45 ملیۆن كه‌س تێده‌په‌ڕێنێت.
پێگه ئهمەریكییهكه له راپۆرتێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه، ژماره‌ی دانیشتوانی عێراق له شوباتی ئه‌مساڵدا 45 ملیۆن و 262 هه‌زار و 225 كه‌س بووه و رێژه‌ی گه‌شه‌كردنی دانیشتوانیش بۆ 2.31% به‌زربووه‌ته‌وه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه له‌ساڵی رابردوودا 44 ملیۆن و 496 هه‌زار و 122 كه‌س بووه.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، پێشبینی ده‌كه‌ن، ژماره‌ی دانیشتوانی عێراق له‌ساڵی 2030 بۆ 52 ملیۆن كه‌س به‌رزببێته‌وه.
داتا فه‌رمییه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن:
له‌عێراق 8 جار سه‌رژمێری گشتی دانیشتوانی ئه‌نجامدراوه
له‌ساڵی 1927 – 1997، كه بریتی بوون له:
سه‌رژمێری گشتی ساڵی 1927
لە ئۆکتۆبەری ساڵی 1927 به‌ڕێوه‌چوو و ژمارەی دانیشتوان 2 ملیۆن و 968 هەزار و 54 کەس بووه.
سه‌رژمێری گشتی ساڵی 1934
لە ئەیلوولی 1934 دەستیپێکرد و دانیشتوانی عێراق 3 ملیۆن و 213 هەزار و 174 کەس بووه.
سه‌رژمێری گشتی ساڵی 1947
له ئۆكتۆبه‌ری 1947 ئه‌نجامدراو و ژماره‌ی دانیشتوان 4 ملیۆن و 816 هه‌زار و 185 كه‌س بووه.
سه‌رژمێری گشتی ساڵی 1957
له ئۆكتۆبه‌ری 1957 ده‌ستی پێكرد و ژماره‌ی دانیشتوان 6 ملیۆن و 536 هه‌زار و 109 كه‌س بووه.
سه‌رژمێری گشتی ساڵی 1965
لە 14ی ئۆكتۆبه‌ری 1965 به‌ڕێوه‌چوو و ژمارەی دانیشتوان 8 ملیۆن و 261 هەزار و 527 کەس بووه.
سه‌رژمێری گشتی ساڵی 1977
له ئۆكتۆبه‌ری 1977 به‌ڕێوه‌چوو ژمارەی دانیشتوان 12 ملیۆن و 497 کەس بووه.
سه‌رژمێری گشتی ساڵی 1987
له ئۆكتۆبه‌ری 1987 به‌ڕێوه‌چوو، كۆی گشتی دانیشتوان 16 ملیۆن و 335 هه‌زار و 199 كه‌س بووه.
سه‌رژمێری گشتی ساڵی 1997
له ئۆكتۆبه‌ری 1997 له 15 پارێزگا به‌ڕێوه‌چوو و كۆی دانیشتوانی ئه‌وكاتی عێراق 19 ملیۆن و 184 هه‌زار و 543 كه‌س بووه.