سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی: بڕیارمانداوه یاسای هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان هه‌مواربكه‌ینه‌وه
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نێت، بڕیارمانداوه به‌یه‌كه‌وه یاسای هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان هه‌مواربكه‌ینه‌وه.
زیاد جه‌بار سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، بڕیارمانداوه به‌یه‌كه‌وه یاسای هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان هه‌مواربكه‌ینه‌وه و جگه له‌وه‌ش یاسای كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانیش كارا بكه‌ینه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتیشی: "بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی بێگه‌رد و ئاماده‌كردنی یاسایه‌كی باشی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بن".