وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا بۆ کوردستان24: پێشوازی لە رێککەوتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كه‌ین

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا

K24 - هەولێر:

وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا پێشوازی لە رێککەوتنی نەوتیی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات.

لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێری کوردستان24، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئه‌مه‌ریكا رایگەیاند، پێشوازی لەو رێککەوتنەی نێوان حکومەتی ناوەندی عێڕاق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن.

وەزارەتی دەروەی ئەمه‌ریکا بۆ کوردستان24 جەختیشیکردەوە، ئەم رێککەوتنە دەرەنجامی کاری سەختی سەرکردەکانی عێراقە، کە بەرژەوەندی خەڵکی عێراقیان کردووەتە کاری لە پێشینە و پێش هەموو شتێک.

دوێنێ سێشەممە (4ـی نیسانی 2023) رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەبارەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان واژووکرا.

بەپێی رێککەوتنەکەش، نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکییەوە لەلایەن کۆمپانیای سۆمۆوە دەفرۆشرێت و داهاتەکەی لە هەژمارێکی بانکی تایبەتدا هەڵدەگیرێت کە لەژێر کۆنترۆڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت.