سەرۆک بارزانی: لەدەستدانی شێخەڵڵا ئیبراهیم خەسارەتێكی گەورەیە
K24 – هەولێر:
سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی شێخەڵڵا ئیبراهیم پەیامێکی سەرخۆشی ئاراستەکرد و رایگەیاندووە، مامۆستا شێخەڵڵا ئیبراهیم كەسایەتییەكی شۆڕشگێڕ و دڵسۆزی خاك و نیشتیمان بوو و ژیانی خۆی بۆ خزمەتكردنی دۆزی ڕەوای گەلەكەی تەرخان كرد و نموونەی وەفاداری و كوردپەروەری و خۆشەویستی جەماوەر بوو و، لەدەستدانی خەسارەتێكی گەورەیە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە (6ـی نیسان/ئێپڕڵی 2023)، سەرۆک مەسعود بارزانی پەیامێکی سەرخۆشی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، " بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی تێكۆشەری ماندوونەناس و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلول و گوڵان و هەڵگری مێدالیای بارزانی مامۆستا (شێخەڵلا ئیبراهیم)ـم بیست".
سەرۆک بارزانی لە پەیامەکەیدا، پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی بنەماڵە و كەسوكار و ئاشنایانی شێخەڵڵا ئیبراهیم و هەڤاڵ و هاوسەنگەرەكانی دەكات و دەڵێت، "خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم".
دەقی پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی شێخەڵڵا ئیبراهیم
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی تێكۆشەری ماندوونەناس و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلول و گوڵان و هەڵگری مێدالیای بارزانی مامۆستا (شێخەڵلا ئیبراهیم)ـم بیست.
مامۆستا شێخەڵڵا ئیبراهیم كەسایەتییەكی شۆڕشگێڕ و دڵسۆزی خاك و نیشتیمان بوو و ژیانی خۆی بۆ خزمەتكردنی دۆزی ڕەوای گەلەكەی تەرخان كرد و نموونەی وەفاداری و كوردپەروەری و خۆشەویستی جەماوەر بوو و، لەدەست دانی خەسارەتێكی گەورەیە.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و كەسوكار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو شێخەڵلا ئیبراهیم و هەڤاڵ و هاوسەنگەرەكانی دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای مەزن داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو شێخەڵلا ئیبراهیم بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیه راجعون
مسعود بارزانی
6ی نیسانی 2023