مۆسکۆ هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنی هەناردەی دانەوێڵە ده‌كات

K24 – هەولێر:
مۆسکۆ هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنی هەناردەی دانەوێڵەی ئۆکرانیا بۆ جیهان دەکات.
سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا لە میانەی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی لە ئەنقەرەوە رایگەیاند، ئەگەر سزا و فشارەکان لەسەر بەرهەمی پەین و بەرهەمە خۆراکییەکان لانەچن، رێککەوتنی هەناردەی دانەوێڵەی ئۆکرانیا بۆ جیهان هەڵدەوەشێننەوە.
لاڤرۆڤ هەروەها گوتی: "ئەگەر ئاستەنگەکان لەسەر بەرهەمی پەین و بەرهەمە خۆراکییەکانی رووسیا لا نەبرێن، ئەو پرسیارە دەکەین کە ئایا رێککەوتنی هەناردەی دانەوێڵەی ئۆکرانیا بۆ جیهان فرنگە".
رووسیا و ئۆكرانیا له ئه‌سته‌نبۆڵ به چاودێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتنیان واژووكرد، كه ئامانج لێی ئاسانكردنی گه‌یشتنی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانیایه بۆ بازاڕه‌كانی جیهان، به‌بێ ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنه‌كه چاره‌سه‌ری قه‌یرانی خۆراك بكات.
له 24ـی شوباتی رابردوو به فه‌رمانی ڤلادیمێر پووتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرش كرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون و تا ئێستاش شه‌ڕ به‌رده‌وامه.