خه‌لیل غازی: شه‌ممه‌ی داهاتوو خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ بودجه‌ی گشتی عێراق ده‌كرێت
K24 - هەولێر:
له‌باره‌ی بودجه‌ی گشتی عێراق و ئه‌نجامدانی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆی، ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، چوارشه‌ممه‌ی رابردوو خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ بودجه‌ی گشتی عێراق كرا و شه‌ممه‌ی داهاتووش خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ ده‌كرێت.
دكتۆر خه‌لیل غازی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق، خه‌ریكی كۆبوونه‌وه‌ی دووردرێژن، بۆ ئه‌وه‌ی راپۆرتێك بۆ خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بودجه ئاماده بكات، كه بڕیاره رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو بخوێندرێته‌وه و گفتوگۆی له‌باره‌وه بكرێت.
ده‌شڵێت: "ئه‌و قه‌باره‌ی له بودجه‌ی گشتی عێراق بۆ هه‌رێمی كوردستان داندراوه، جێگیره و گۆڕانكاری تێدا ناكرێت".
گوتیشی: "پێموابێت غه‌در له هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت بۆ دیاریكردنی رێژه‌ی 12.6، هه‌روه‌ها له‌باره‌ی قه‌رزی ده‌ره‌وه و په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان، رێژه‌یه‌كی كه‌م بۆ هه‌رێم دیاریكراوه.