به فه‌رمی، نانی په‌یوه‌ندی به ڤالێنسیا كرد
لویس نانی، یاریزانی پورتوگالی به فه‌رمی له یانه‌ی فێنه‌رباهچه‌ی توركیاوه بۆ ریزه‌كانی ڤالێنسیای ئیسپانیا گواسترایه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی پێگه‌ی یانه‌كه، لویس نانی ته‌مه‌ن 29 ساڵ، به گرێبه‌ستێكی 3 ساڵه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ڤالێنسیاوه كردووه، راسته‌وخۆ دوای كۆتایی هاتنی یارییه‌كانی یۆرۆی 2016 به‌ره‌و ئیسپانیا ده‌كه‌وێته ڕێ، به‌وپێیه‌ی ئێستا هه‌ڵبژارده‌كه‌ی له قۆناخی پێشكۆتایی یۆرۆ رووبه‌ڕووی وێڵز بۆته‌وه.
لویس نانی، به ڕه‌سه‌ن حه‌ڵكی وڵاتی (كاپ ڤێردی)ـییه، كه كه‌وتۆته كیشوه‌ری ئه‌فریقاوه، پێشتر بۆ ماوه‌ی 8 ساڵ له یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد یاریی كردووه، له هاوینی 2014 به‌شێوه‌ی خواستن بۆ یانه‌ی سپۆرتینگ لشبۆنای پێشووی گه‌ڕایه‌وه، دواتر له هاوینی 2015 په‌یوه‌ندی به یانه‌ی فێنه‌رباهچه كرد و ئاستێكی باشیشی له خولی توركیا پێشكه‌ش كرد.