ژماره‌یه‌ك كه‌س هه‌ڵساون به بڕینی هه‌زاران دار

K24 - هەولێر:
ئه‌فسه‌رێكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی پاراستنی ژینگه‌ی ئه‌تروش رایده‌گه‌یه‌نێت، ژماره‌یه‌ك كه‌س هه‌ڵساون به بڕینی هه‌زاران دار.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و ئه‌فسه‌ره، كه قسه‌ی بۆ كوردستان24 كردووه، ژماره‌یه‌ك كه‌س، سێ بۆ چوار هه‌زار داریان له ئاقاری گونده‌كانی گه‌ژنه‌ڵێ، دێریشكێ، بێنارینكێ، ئالوكا و ژماره‌یه‌ك گوندی دیكه بڕیووه، كه ته‌مه‌نی به‌شێك له‌و دارانه سه‌دان ساڵن.
ئاماژه به‌وه‌شكرا، ئه‌وانه‌ی به‌م كاره هه‌ڵساون، خه‌لكی ناوچه‌كه‌ن و دوای بڕینه‌وی داره‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی وشك بێته‌وه، ماوه‌ی چه‌ند مانگێك به‌جێی دێڵن و هه‌روه‌ها مۆڵه‌ت له به‌ڕێوه‌به‌ری ناحییه وه‌رده‌گرن، تاكو داره وشكبووه‌كان بگوزانه‌وه.
هه‌روه‌ها هێزی پێشمه‌رگه‌ی پاراستنی ژینگه له رێگه‌ی كوردستان 24 وه داواده‌كه‌ن لایه‌نی به‌رپرس ئیجرائاتی توندتر بگرنه به‌ر و ته‌نها ڕێ به كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌ودارانه بدرێ كه به شێوازێكی سروشتی وشكبوون.
به‌پێی ئاماره‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی ژینگه، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تاوه‌كو ئێستا، 10 كه‌س له پارێزگای دهۆك به تۆمه‌تی بڕینه‌وه‌ی دار ده‌سگیركراون.