له‌كاتی پاکكردنەوەی رێڕەوی ئاو لەبەشە ناوخۆییه‌كه‌یان خوێندکارێک گیانی له‌ده‌ستدا
K24 - كه‌ركووك:
بەهۆی پاکكردنەوەی رێرەوی ئاو لەبەشە ناوخۆی زانکۆی قەڵەم خوێندکارێک گیان لەدەستدەدات.
په‌یامنێری كوردستان24 له كه‌ركووك رایده‌گه‌یه‌نێت، خوێندکارەکە ناوی زاهیر تەهایە و خوێندکاری قۆناغی چواری بەشی سڕکردن بووە و خەڵکی پارێزگای دیالەیە.
په‌یامنێری كوردستان24 ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، خوێندکارەکه ویستویه‌تی رێرەوی ئاوی بەشە ناوخۆییەکە پاکبکاته‌وه و لەوکاتەدا پارچە ئاسنێک بەر تەزووی کارەبا دەکەوێ و دەستبەجێ گیانلەدەستدەدات و لەئێستادا تەرمی خوێندکارەکە لەپزیشکی دادی کەرکووکە.