زیاتر لە 15 هەزار کورد نیشتەجێی هەرێمێکی رووسیان
K24 - مۆسکۆ:
کوردانی هەرێمی ستاڤرەپۆل، بەشێکی دیاری رەوەندی کوردین لە رووسیادا، ژمارەیان لە 15 هەزار کەس زیاترە و لە کۆمارەکانی سۆڤییەتی پێشووەوە کۆچیان کردووە بۆ ئەم هەرێمە.
کوردانی نیشتەجێی هەرێمی ستاڤرەپۆل، گەورەکانیان لە گوندەکاندا بەکاری کشتوکاڵ و ئاژەڵ بەخێوکردن سەرقاڵن، منداڵەکانیشیان دەچنە قوتابخانە و حەز و خولیایەکی زۆریان بۆ وەرزشی زۆرانبازی هەیە.
ستاڤرەپۆلسکی کڕای کەوتووەتە باشوری بەشی ئەورووپای رووسیا، نزیکەی ژمارەی دانیشتوانی نزیکە دوو ملیۆنن و 900 هەزار سەد هەزار کەسە، زیاتر لە 15 هەزار کوردی کۆمارەکانی سۆڤییەتی پێشووی لێ دەژیت، کە بە کاری بازرگانی ئازاد و کشتوکاڵ و ئاژەڵ بەخێوکردن سەرقاڵن.