هاوپەیمانان: بۆ لەناوبردنی داعش پێشمەرگە رۆڵی گرنگ دەگێڕێت

پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ یه‌كێك له‌ سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری دژی داعش
پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ یه‌كێك له‌ سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری دژی داعش

K24 - هەولێر:

هاوپەیمانان ستایشی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکات و رایدەگەیەنێت، وەزارەتی پێشمەرگە رۆڵێکی گرنگ لە سەرکەوتنەکانیان لە تێکشکاندنی داعش دەگێڕێت.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە تویتێکدا نووسیویەتی: پێشمەرگە لە راهێنانەکانیان بۆ پارێزگاریکردن و بەهێزکردنی تواناکانیان بەردەوامن، ئەوەش تەواو ئامادەیان دەکات بۆ ئەنجامدانی ئەرکی گرنگ لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق.

ئاماژەی بەوەشدا، وەزارەتی پێشمەرگە رۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە سەرکەوتنە هاوبەشەکانیان لە رووبەڕووبوونەوە و لەناوبردنی داعش.

Fly Erbil Advertisment