سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ پارێزگاری سلێمانی نیگەرانی خۆی لە دۆخی نالەباری ئەمنی پارێزگاکە دەربڕی
K24 - هەولێر:
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دۆخی سلێمانی لەگەڵ پارێزگاری شارەکە تاوتوێ دەکات.
شەوی شەممە (15ـی نیسان/ئێپڕڵی 2023)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی، لە بارودۆخی دەڤەری سلێمانی و پاراستنی ئاسایش و ئارامی ئەو دەڤەرەی پرسی.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی نیگەرانی خۆی لە دۆخی نالەباری ئەمنی پارێزگای سلێمانی دەربڕی و پاڵپشتی حکومەتی بو دابینکردنی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری زیاتری ناوچەکە بە پارێزگار راگەیاند.