تۆمارێگی ده‌نگی باهۆز ئه‌رداڵ بڵاو ده‌كرێته‌وه
هه‌واڵه‌كانی میدیای توركیا به شه‌ڕی ده‌روونی وه‌سف ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
باهۆز ئه‌رداڵ ئه‌ندامی كونسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌جه‌كه له تۆمارێكی ده‌نگیدا، ده‌نگۆی كوژرانی له رۆژئاوای كوردستان ره‌تكرده‌وه و رایگه‌یاند ئه‌وه به‌شێكه له شه‌ڕی ده‌روونی ئاكه‌په و به میدیای شه‌ڕی تایبه‌ت وه‌سفیكرد.
ئه‌رداڵ هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه سه‌باره‌ت به من بڵاو كراونه‌ته‌وه، پروپاگه‌نده‌ی درۆن و من له‌سه‌ر كاری خۆی به‌رده‌وامم".
لێدوانی ئه‌رداڵ سه‌باره‌ت به هه‌واڵی كوژرانی، بۆ كه‌ناڵێكی عه‌ربی له میدیای په‌كه‌كه بڵاوكراوته‌وه، كه تێیدا باس له شه‌ڕی ده‌روونی حكوومه‌ت توركیا به‌رامبه‌ر كورد و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ داعش ده‌كات.
پێشتر ئاژانسی ئانادۆلی حكوومه‌تی توركیا هه‌واڵێك سه‌باره‌ت به كوژرانی ئه‌رداڵ له ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له نزیك شاری قامشلۆ له رۆژئاوای كوردستان بڵاوكردبووه، كه كاردانه‌وه‌ی ته‌واوی به‌رپرسه باڵاكانی توركیا و نوونه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی بۆ سوریا به‌دوای خۆیدا هێنابوو.