چاودێرانی سیاسی: كلیلی چارەسەری كێشەكان لە ھەرێمی كوردستانە نەك بەغدا
"بە یەک ھەڵوێستی و یەکگرتوویی سوود لە دەرفەتەکان وەربگرن و کارتەکانیش لە بەرامبەر بەغدا لە کاتی خۆی بەکار بھێنن"
K24 - سلێمانی
وەرزێکی دیکەی كۆبوونهوهكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێکردەوە، کورد بێ ئەوەی پڕۆژەیەکی نوێ لەگەڵ خۆی بەرێتەوە بەغدا، لە دانیشتنەکان بەشدارە، چاودێران و مامۆستایانی زانکۆش دەڵێن کلیلی چارەسەری کێشەکان لە ناو خودی ھەرێمی کوردستانە و پێویستە سەرجەم لایەنە سیاسییەکان بە یەک ھەڵوێستی و یەکگرتوویی سوود لە دەرفەتەکان وەربگرن و کارتەکانیش لە بەرامبەر بەغدا لە کاتی خۆی بەکار بھێنن.