رێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری لە دۆخی تەندروستی لە سوودان دەدات

K24 - هەولێر:

بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، بەهۆی بەردەوامی شەڕ لە سوودان 270 کەس کوژراون و زیاتر لە دوو هەزار و 600 کەسیش برینداربوونە.

ئاشکراشیکرد، بەشێک لە نەخۆشخانەکان بەهۆی شەڕ و کەمی کارمەندان و پێداویستی پزیشکی داخراون.

تێدرۆس ئادانۆم، بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت: دۆخی سوودان زۆر جێگای نیگەرانییە.

ناوەندی فریاگوزاری وەزارەتی تەندروستی سوودانیش رایگەیاندووە، 270 کەس کوژراون و زیاتر لە دوو هەزار و 600 کەسیش برینداربوونە.

بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی تەندروستی جیهانی گوتی: ئیدانەی هەموو کوشتنەکان دەکەین و هاوسۆزی خوشک و برا سوودانییەکانمانین.

تێدرۆس ئادانۆم رایگەیاند، راپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەدەن، هەندێک لە بنکە تەندروستییەکان تاڵانکراون و هەندێکیش بۆ مەبەستی سەربازی بەکاردێن. بەهۆی شەڕ و کەمی کارمەندان و پێداویستی پزیشکیش بەشێک لە نەخۆشخانەکان داخراون یان لە لێواری داخستنن."

Fly Erbil Advertisment