"ئهحمهدى نهژاد تاوانباره"
ئەحمەدی نەژاد بۆ ئەمڕۆش لە پاڵ زۆر بابەتی دیکە مانشێتی چەند رۆژنامەیەکە.
K24 – ههولێر:
هەموو رۆژنامەکانی نزیک لە لایەنی ریفۆرمخواز و میانڕهوهكانى کۆماری ئیسلامی مەحموود ئەحمەدی نهژادی سەرۆک کۆماری پێشوو بە سەرچاوەی پەرەسەندنی گەندەڵی دەزانن و ئەحمەدی نەژاد بۆ ئەمڕۆش لە پاڵ زۆر بابەتی دیکە مانشێتی چەند رۆژنامەیەکە.
ئەبرارى ئیقتسادی وەک زۆربەی رۆژنامەکانی چاپی چەند رۆژی رابردوو، بایداوەتەوە سەر سەرۆک کۆماری پێشوو و نووسیویەتی: کابینەکانی نۆیەم و دەیەم نەخشەڕێگەی پەرەسەندنی وڵاتیان تێکدا. ئەحمەدی نژاد نەڕۆیشتبا، ئێران دەبوو بە فهنزوێلا. هەموو کێشەکانی جێماوی سەردەمی دەسەڵاتی ئەحمەدی نژاد بە رێککەوتنی ناووکی چارەسەر نابن و بێ سەرەوبەرەیی داراییش میراتی کابینەی پێشووە.