سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: بە شکۆوە یادی سەرجەم شەهیدانی گەلی کوردستان دەکەینەوە
پەیامی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەبۆنەی ساڵڤەگەری بۆردومانکردنی شاری قەڵادزێ و گولـلەبارانکردنی راپەڕینی 1982

K24 - هەولێر:
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە شکۆوە یادی شەهیدانی قەڵادزێ و سەرجەم شەهیدانی گەلی کوردستان دەکەینەوە.
لە ساڵڤەگەری هەردوو کارەساتی بۆردومانکردنی شاری قەڵادزێ لە 1974 و گولـلەبارانکردنی ڕاپەڕینی 1982، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا دەڵێت: بە شکۆوە یادی شەهیدانی قەڵادزێ و سەرجەم شەهیدانی گەلی کوردستان دەکەینەوە.
مەسرور بارزانی سەبارەت بە شەهیدانی هەردوو کارەساتی بۆردومانکردنی شاری قەڵادزێ لە 1974 و گولـلەبارانکردنی ڕاپەڕینی 1982 نووسیویەتی: هەمیشە لەیادمانن.
لە 24/4/1974، رژێمی لەناوچوونی بەعس قەڵادزێ و زانكۆی سلێمانی لەو شارە بۆردومانکرد، لە ئەنجامدا 163 كەس شەهیدبوون كە نۆ کەسیان خوێندكاری زانكۆ بوون و نزیكەی 300 كەسیش برینداربوون.
لە ساڵی 1982 لەكاتی یادكردنەوەی 24ی نیسان و ئەو بۆردومانەدا، خەڵكی قەڵادزێ لە دژی رژێمی بەعس راپەڕین و پیاوانی رژێم دەستڕێژی گولـلەیان لێکردن، لە ئەنجامدا دوو كەس شەهیدبوون و پێنج كەسی دیکەش بریندار بوون.
لە ساڵڤەگەڕی هەردوو کارەساتی بۆردومانکردنی شاری قەڵادزێ لە 1974 و گوللـەبارانکردنی ڕاپەڕینی 1982، بە شکۆوە یادی شەهیدانی قەڵادزێ و سەرجەم شەهیدانی گەلی کوردستان دەکەینەوە.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) April 24, 2023
هەمیشە لە یادمانن. pic.twitter.com/fXKM8FKE0Z