منداڵێکی تازە لەدایکبوو لە نزیک مزگەوتێکی کەلار دەدۆزرێتەوە

وێنەی ئەو منداڵە تازە لەدایکبووە کە لە نزیک مزگەوتێکی کەلار بەجێهێڵدرایە | وێنە: پۆلیسی گەرمیان
وێنەی ئەو منداڵە تازە لەدایکبووە کە لە نزیک مزگەوتێکی کەلار بەجێهێڵدرایە | وێنە: پۆلیسی گەرمیان

K24 - هەولێر:

منداڵێکی تازە لەدایکبوو لە نزیک مزگەوتی تەقوای کەلار دەدۆزرێتەوە و پۆلیسیش دەڵێت، تەندروستیی جێگیرە و لەژێر چاودێری پزیشکدایە.

رۆژی دووشەممە 24ـی نیسانی 2023، پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لە بوونی منداڵێکی کورپەلە کە 'بەپارچە قوماشێک پێچراو بووەوە'،  لە نزیک مزگەوتی 'تەقوا' لە قەزای کەلار ئاگادارکراونەتەوە.

وەکو ئەوەی پۆلیسی گەرمیان دەڵێت، تیمێکیان چووەتە شوێنەکە و منداڵەکەیان گەیاندووەتە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار و "لە ئێستادا منداڵەکە تەندروستی جێگرە و لەژێر چاودێری پزیشکدایە".

ئەوەش خراوەتەڕوو، پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە "بۆ ئاشکراکردنی ناسنامەی منداڵەکە".