گەنجێکی کورد لەسەر جلوبەرگە کوردییەکەی لە فەلوجە برینداركرا

هونەر کوردی
هونەر کوردی

K24 - كەركووك:

لە سەیرانگای حەبانییەی پارێزگای ئەنبار ژمارەیەك گەنج هێرش دەكەنە سەر هاوڵاتییەكی كورد بەناوی هونەر كوردی و برینداری دەكەن.

هونەر سەبارەت بە رووداوەكە بە كوردستان24ی راگەیاند، شەوی رابردوو لەگەڵ چەند هاوڕێیەكم لە سەیرانگای حەبانییە بووم و دانیشتبووم، چەند كەسێك هاتن بۆ لام و پێیان گوتم گۆرانی كوردیمان بۆ بڵێ، پێم گوتن "گۆرانی نازانم" دواتر گوتیان بۆچی جلی كوردیت لەبەركردووە، لەوكاتە شووشەیەكی نێرگەلە بەسەرم كەوت و چەقۆیەكیشیان لێدام، دواتر گواسترامەوە بۆ نەخۆشخانە و بە پێنج تەقەڵ شوێنی چەقۆكەیان بۆ دووریمەوە.

هونەر دەڵێت: سكاڵام لەسەر ئەو كەسانە تۆمار كردووە و تاوانباری یەكەم دەستگیركراوە، ئێستا تەندروستیم جێگیرە و نەخۆشخانەم جێهێشتووە.

هونەر كوردی، خەڵكی هەولێرە و چەند ساڵێكە لە فەلوجە چێشتخانەیەكی داناوە و، هەر لەوێش ژیان بەسەردەبات و بەردەوام جلوبەرگی كوردی پۆشیوە، لە ماوەی رابردوودا ئەمە دووەمجارە بەهۆی جلوبەرگە كوردییەكەیەوە لێی دەدرێت.

Fly Erbil Advertisment