دەزگای خێرخوازی بارزانی رێککەوتن لەگەڵ ژمارهیهك رێکخراوی خێرخوازی ئەڵمانی دەکات
K24 – ئەڵمانیا:
شاندێکی دەزگای خێرخوازی بارزانی، لەگەڵ ژمارەیەک پەرلەمانتار و نوێنەری رێکخستنی مرۆیی ئهڵمانی كۆبووهوه، تێیدا گفتوگۆ لەبارهی هاوکارییەکانی ئهو وڵاته بۆ لێقەوماوانی کوردستان كرا و وێڕای رێككهوتن لهگهڵ ژمارهیهك رێكخراوی خێرخوازی ئهڵمانی.
ئەمڕۆ سێشەممە (25ـــی نیسان/ ئەپڕیڵی 2023) رەواج حاجی، ئەندامی بەڕێوەبەرایەتی دەزگای خێرخوازی بارزانی، بە کوردستان24ـــی راگەیاند، کاروانێکی دیکەی هاوکاری ئەڵمانیا بۆ رۆژئاوای كوردستان رەوانەدەکرێت.
لەلایەن خۆیەوە، بێریڤان ئایماز، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ویلایەتی NRWــی ئەڵمانی، بە کوردستان24ــی راگەیاند: " دڵخۆشین بە رێککەوتن لەگەڵ دەزگای خێرخوازی بارزانی و ئێمە بەردەوامدەبین لەسەر ناردنی هاوکاری بۆ کوردەکان".
لهبارهی ناردنی هاوکاری بۆ کوردانی رۆژئاوا و ئێزدیەکان، بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوو چەند کۆبوونەوەیەکی گرنگ لە شاری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا ئەنجامبدرێت.