یه‌كه‌م لێدوانی عه‌بدوڵڵا كوێخا موباره‌ك دوای كوژرانی كوڕه‌كه‌ی
K24 - هەولێر:
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ لە چەمچەماڵ تەقە لە کوڕێکی عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک دەکرێت و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا، له‌كاتی ناشتنی ته‌رمی كوڕه‌كه‌ی موبارەک رایده‌گه‌یه‌نێت، داوا له خه‌ڵك و لایه‌نگرانی خۆمان ده‌كه‌ین ئارامی هه‌رێمی كوردستان و چه‌مچه‌ماڵ بپارێزن. هه‌روه‌ها گوتی: "جگه له‌و كه‌سانه‌ی كه دیاریكراون و شاراوه نیین، ده‌ست بۆ هیچ شوێنیكی دیكه نه‌برێت، ئه‌مه بۆ كاتی خۆی داده‌نرێت".
عه‌بدوڵڵا كوێخا موباره‌ك سوپاسی خه‌ڵكی چه‌مچه‌ماڵ ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، سوپاسی خه‌ڵكی چه‌مچه‌ماڵ ده‌كه‌م، كه نیوه‌ی ئه‌و شاره له ئێستادا له‌گه‌ڵمانن. ده‌شڵێت: "هه‌ر خه‌ساره‌تێكی گیانی و مادییمان به‌سه‌ر هاتبێت، ئاماده‌بوونی ئێوه سه‌بووریمان پێده‌دات".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، ئه‌و كوڕه‌ی من په‌یوه‌ندی به ناكۆكی سیاسی نه‌بوو، ئه‌و گه‌نجه به‌هۆی رووداوێكی هاتووچۆ كه‌مئه‌ندام بوو، په‌یوه‌ندی به پرسی سیاسییه‌وه نه‌بوو.