تۆڕێکی دەرکردنی رەگەزنامە بۆ سەرکردەکانی پەکەکە لە شنگال ئاشکرادەکرێت
K24 – هەولێر:
له شنگال ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی بۆ ده‌یان سه‌ركرده‌ی په‌كه‌كه ده‌رده‌كرێن و وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقیش تۆمه‌تباران ده‌خاته به‌رده‌م دادگا.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، تۆڕێك كه له شەش فه‌رمانبه‌ری سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقی پێكهاتووه، له فه‌رمانگه‌ی ره‌گه‌زنامه و باری شارستانی له شنگال ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقییان بۆ ده‌یان سه‌ركرده‌ی په‌كه‌كه ده‌ركردوه و بەوهۆیەوە به ئازادی هاتووچۆیان له‌نێوان شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراقدا کردووە.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار بۆ كوردستان24 ئاشكرایانكرد، ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه زانیاری كه‌سیی كوردانی ئێزدی كۆچكردوو یان ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌كارهێناوه و ته‌نیا وێنه‌ی سه‌ر ره‌گه‌زنامه‌كانیان گۆڕیوه، بۆ ئه‌وه‌ی له بازگه‌كان و به‌ربه‌سته ئه‌منییه‌كانی شاره‌كانی هەرێمی كوردستان و عێراق رێگرییان لێنه‌كرێت.
ئه‌و سه‌رچاوانه كه نه‌یانویست ناویان ئاشكرا بكرێت، جه‌ختیان كرده‌وه، ئه‌گه‌رێكی دوور نییه، ئامانجێكی ئەو کەسانەی ره‌گه‌زنامه‌یان بەدەست هێناوە به‌شداریكردن بێت له چالاكیی چه‌كداری و باس له‌وه‌ش ده‌كرێت، دۆسیەکە لەژێر لێکۆڵینەوەیه و هەموو ئەوانەی له دۆسییه‌كه تێوه‌گلاون، هاوسۆزی په‌كه‌كه‌ن و تا ئێستا 5 تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون و یه‌كێكیشیان بۆ رۆژئاوای كوردستان رایكردووه.
پێشتریش کوردستان24 لە سەرچاوەیەکی ئەمنی شنگالەوە بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی لیژنەیەکی ئەمنی پارێزگای نەینەوا بەدواداچوونیان بۆ پرسی ساختەکردنی ناسنامە کرد کەسێكیان بەناوی (ن. ح.) دەستبەسەر کردووە کە لە ناحیەی گرعوزێر فەرمانبەر بووە.
بەپێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوە ئەمنییەی کوردستان24، دادگای هێزە ئەمنییەکانی پارێزگای نەینەوا بڕیاریداوە بە زیندانیکردنی ئەو کەسە بۆ ماوەی سێ ساڵ و نیو، دوای ساغکردنەوەی تۆمەتی ساختەکردنی ناسنامەی باری شارستانی بۆ پێنج کەس لە ناحیەی گرعوزێر.
هەروەها نایف سەیدۆ، قایمقامی شنگال بە وەکالەت بە کوردستان24ـی راگەیاند، ئەو کارە نایاساییانە تەنیا بە ئامانجی تێکدانی دۆخی شنگال ئەنجامدەدرێت کە هەوڵ دەدرێت خەڵکی نا عێراقی لەرێگەی دەرکردنی ناسنامەی ساختەوە بکرێن بە عێراق و داواشیکرد، یاسا رۆڵی خۆی لە یەکلاییکردنەوەی ئەو پرسە ببینێت.
لەلایەن خۆیەوە، ماجد شنگالی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ کوردستان24 روونیکردەوە، ئەو جۆرە کارانەی لە شنگال دەکرێت مایەی قبوڵکردن نییە و هەر کەسێک لە پشتەوەی ئەو کارانەیە دەبێت بە سزای یاسایی خۆی بگات.
بە گوێرەی زانیارییەکان، ساختەکردنی ناسنامە و دەرکردنی ناسنامەی عێراقی بۆ ئەو کەسە ناعێراقییانەی لە شنگالن کارێکی نوێ نییە و لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا رووی لە زیادکردن کردووە، بۆیە ئێستا تیمێکی تایبەت کار لەسەر ئەو دۆسیەیە دەکات و هەموو ئەوانەشی بەشداربوون لەو کارەدا رووبەڕووی دادگا دەکرێنەوە.