جوتیار عادل: لە سلێمانی تەنیا گرفتی ئیدارەدانی داهات هەیە
K24 – هەولێر:
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لەسەر ئەوەکردەوە، هیچ گرفتێك له داهات له سنووری سلێمانیدا نییه، بهڵكو ئهوهی ههیه، بوونی گرفته له ئیدارهدانی داهات و چۆنیهتی بهكارهێنانی ئهو داهاتهیه بۆ دابینكردنی مووچهی فهرمانبهران.
ئەمڕۆ سێشەممە (25ـی نیسان/ئێپڕڵی 2023)، جوتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانی بەشداریکردنی لە ژووری هەواڵی کاتژمێر هەشتی کوردستان24 بە کۆڤان عزەتی راگەیاند، حکومەت هەمیشە پلانی بۆ رێکخستنەوەی داهات هەبووە و پێشتریش سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئاماژی بەوەکردووە، نابێت پرسی مووچە بە سیاسی بکرێت و هەموو هەوڵەکانی حکومەتیش بۆ ئەوەبووە، کۆکردنەوەی داهات رێکبخاتەوە لەپێناو دابینکردن و دابەشکردنی مووچە.
جوتیار عادل ئاماژەی بەوەشکرد، لە سلێمانی گرفتی کەمی داهات نییە بەڵکو گرفتی ئیدارەدانی داهات هەیە و خەڵکی سلێمانی و ئەو دەڤەرەش باجی ئەو خراپ ئیدارەدانەی داهاتەکانی ناوچەکەیان دەدەن.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونیکردەوە، لە ماوەی رابردوو لە سلێمانی گرفتی کەمی دەرمان لە نەخۆشخانەکان هەبوو، ئەنجوومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەی خۆیدا بڕیارێدا لە رێگەی وەزارەتی داراییەوە، بانکەکانی سلێمانی پابەندبکات بەوەی ئەو پارە نەختینەیەی بۆ دەرمان دادەنرێت، هاوشێوەی هەموو بانکەکانی ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان نابێت بۆ هیچ مەبەستێکی دیکە بەکاربهێندرێت، بەڵام رێگریکردن لە کارەکانی حکومەت لەو دەڤەرە گرفتی بۆ هاووڵاتییان دروستکردووە.
جووتیار عادل گوتیشی، حكومهتی ههرێمی كوردستان چارهسهركردنی كێشهی دارایی له سلێمانی به ئهركی خۆی دهزانێت، بهڵام بۆ ئهو مهبهسته هیچ هاوكارییهكی حكومهت ناكرێت.
لەبارەی راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، جوتیار عادل باسی لەوەکرد، ئەو پرسە کاریگەری نەرێنی لەسەر داهاتی هەرێمی کوردستان دروستکردووە، بەجۆرێک پێشتر 80%ـی مووچە لە داهاتی نەوت دابیندەکرا. هەروەها جەختی لەسەر ئەوەکردەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو هەوڵێکی خۆی دەدات بۆ دابینکردنی مووچە و نموونەی بە کاتی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا هێنایەوە، کە نرخی نەوت بۆ ئاستێکی زۆر دابەزی و حکومەتی هەرێمیش بەردەوام بوو لە دابەشکردنی مووچە.
سەبارەت بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێـمی کوردستان لەسەر بنەمای ئەو رێککەوتنەی لەنێوان هەولێر و بەغدا واژووکراوە، جوتیار عادل رایگەیاند، ئەو پرۆسەیە لە چەند قۆناغێکی کارکردن پێکهاتووە و ئومێد دەکەن لە زووترین کاتدا دەستپێبکاتەوە لەبەرئەوەی بووەتە هۆی زیان بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق.
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دڵنیایی دایە هاووڵاتییان کە حکومەت هەموو هەوڵەکانی خۆی بۆ دابینکردنی مووچە دەخاتەگەڕ و هەر کاتێکیش بڕی 400 ملیار دینارەکەی بەغدا گەیشتە هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەو داهاتی ناوخۆیەی هەیە تەنیا بۆ مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و سوودمەندانی تۆڕی کۆمەڵایەتی تەرخاندەکرێت.