نووسەر و وەرگێڕ ئەحمەد محەمەد ئیسماعیل کۆچی دوایی کرد
K24 - هەولێر:
ئەحمەد محەمەد ئیسماعیل، نووسەر و وەرگێڕ و چیرۆکنووسی ناودار لە تەمەنی 75 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
لەوبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر رایگەیاند، بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و چیرۆکنووسی ناوداری کورد (ئەحمەد محەمەد ئیسماعیل)مان پێگەیشت، ھاوخەمیی خۆمان دەردەبڕین و پرسە و سەرەخۆشی لە تەواوی خانەوادەی نووسەر ئەحمەد محەمەد ئیسماعیل دەکەین.
نووسەر و وەرگێڕ، ئەحمەد محەمەد ئیسماعیل لە ساڵی 1948 لە یەکێک لە گوندەکانی گەرمیان لەدایکبووە.
لە سلێمانی، دهۆک، تکریت و کەلار مامۆستا بووە، دواتریش روویکردووەتە رۆژنامەگەری و لە چەندین گۆڤار و رۆژنامەدا کاری کردووە.