ئومێد خۆشناو: داوام له سەرۆکی شارەوانی پاریس كرد هێڵی راستەوخۆی نێوان هەولێر و پاریس بکرێتەوە
K24 - هەولێر:
پارێزگاری هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، له میانه‌ی دیداریان له‌گه‌ڵ سەرۆکی شارەوانی پاریس، سوپاسى هه‌ڵوێست و رۆڵى مێژوویى فه‌ره‌نسا كرا. ده‌شڵێت: "داوام له سەرۆکی شارەوانی پاریس كرد، هێڵی راستەوخۆی نێوان فڕۆکەخانەی هەولێر و پاریس بکرێتەوە.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر به كوردستان24ـی راگه‌یاند، له چوارچێوەی سەردانییان بۆ پاریس و بەشداریکردن لە کۆنگرەی کۆمەڵەی نێودەوڵەتی پارێزگار و سەرۆک شارەوانیەکانی فرانکۆفۆنی كه به به‌شدارى زیاتر لە (300) پارێزگار و سەرۆک شارەوانیەکانی شارەکانی جیهان لە پاریسی پایتەختى فەرەنسا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانی پاریس‌یان کرد و له‌گه‌ڵ ئەن ئیدلگۆ، سه‌رۆكى شاره‌وانى پاریس كۆبووه‌وه.
پارێزگاری هه‌ولێر هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، لە تەوەرێکی دیكه‌ی دیدارەکەدا، داوامکرد لە پێناو بە هێزکردنی جووڵەی بازرگانی و هاتووچۆ، هێڵی راستەوخۆی نێوان فرۆکەخانەی هەولێر و پاریس بکرێتەوە.