هیندییەکان له رووی ژماره‌ی دانیشتووانه‌وه پێش چین ده‌كه‌ون

K24 - هەولێر:
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رۆژی دووشه‌ممه (24ـی نیسان/ ئێپڕڵی 2023) رایگه‌یاند، هیند كه یه‌ك له‌سه‌ر شه‌شی جیهان پێكده‌هێنێت، له‌م هه‌فته‌یه‌دا ژماره‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی، ژماره‌ی دانیشتووانی چین تێده‌په‌ڕێنێت و ده‌بێته گه‌وره‌ترین وڵاتی جیهان له رووی دانیشتووانه‌وه.
ده‌سته‌ی ئاماری ته‌ندروستی هیند دوای ئاماژه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به گرینگییه‌وه چاودێری گۆڕانی ژماره‌ی له‌دایكبووانی وڵاته‌كه‌ی كرد، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش راگه‌یاند، رۆژی دووشه‌ممه زیاتر له 67 هه‌زار منداڵ له سه‌رانسه‌ری هیندیستان له دایك بوونه.
هیندییه‌كان به‌تایبه‌ت دایكان خۆشحاڵن وڵاته‌كه‌یان له رووی دانیشتووانه‌وه ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمار ده‌كات و به‌پێش وڵاتی چین ده‌كه‌وێت و چاویان له‌وه‌یه منداڵ و نه‌وه‌كانیان ببنه ئایینده‌یه‌كی گه‌شتر بۆ وڵاته‌كه‌یان و جیهان به‌گشتی.
مانۆ بالا كه دایكێكی ته‌مه‌ن 22 ساڵی هیندییه و رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو یه‌كه‌مین منداڵیان كه كچێك بوو له نه‌خۆشخانه‌ی گشتی یه‌كێك له شاره‌كانی وڵاته‌كه‌ی له دایك بووه، به گریانه‌وه دڵخۆشی خۆی بۆ میدیایه‌كی هیندی ده‌ربڕیوه و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، رۆژی له‌دایكبوونی كچه‌كه‌یان رۆژێكی پڕ له شانازی و مێژووییه، چونكه كچه‌كه‌یان ده‌بێته یه‌كێك له‌وانه‌ی مێژوویان بۆ وڵاته‌كه‌یان تۆمار كردووه و یه‌كێك بووه له‌وانه‌ی وڵاته‌كه‌یان له رووی ژماره‌ی دانیشتووانه‌وه به‌پێش چین خستووه.
رۆهێت كه هاوسه‌ری مانۆ بالایه، به میدیای وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاندووه، به‌له‌دایكبوونی كچه‌كه‌یان زۆر دڵخۆشه، هه‌روه‌ها به‌رنامه‌یان داناوه دوای 11 رۆژی دیكه به ئاماده‌بوونی كاهینێكی هیندۆسی ئاهه‌نگی خێزانی ساز ده‌كه‌ن و ناوێك له منداڵه‌كه‌یان ده‌نێن شیاو بێ به رۆژی شكۆداری له‌دایكبوونه‌كه‌ی، كه مێژووی باڵای وڵاته‌كه‌یانه.