هەدەپە: لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیادا پشتیوانی لە کەمال کلیچدارئۆغڵو دەکەین
K24 - هەولێر:
میتات سانکار، هاوسەرۆکی هەدەپە سەبارەت بە کاندیدەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا رایگەیاند، پشتیوانی لە کەمال کلیچدارئۆغڵو دەکەن.
میتات سانکار باسی لەوەکرد، رەجەب تەیب ئەردۆغان، کاندیدی هاوپەیمانی کۆماری دەیەوێت رژێمی تاکەکەسی خۆی دابمەزرێنێت، هەربۆیە پشتیوانی لە کەمال کلیچدارئۆغڵو دەکەن کە بەڵێنی گۆڕینی رژێم دەدات.
هاوسەرۆکی هەدەپە ئاماژەی بەوەدا، بۆچوونەکانی ئەوان و کەمال کلیچدارئۆغڵو سەبارەت بە کۆتایی هێنان بە رژێمی تاکەکەسی تورکیا وەک یەکن و هەر بۆیەش لە هەڵبژاردنەکاندا پشتیوانی کلیچدارئۆغڵو دەکەن.
سانکار راشیگەیاند، سەرکەوتنی کلیچدارئۆغڵو دەبێتە هەنگاوی یەکەم لە رێگای دیموکراسی و سەروەری یاسا و چاوەڕوان دەکەن کلیچدارئۆغڵو بەرپرسیارێتی ئاشتی تورکیا لە ئەستۆ بگرێت.
کەمال کلیچدارئۆغڵو، کاندیدی سەرۆکایەتی هاوپەیمانی نەتەوەییە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری تورکیا.