ژماره‌ی كوژراوانی تراژیدیای فه‌ره‌نسا بۆ 80 كه‌س به‌رزبووه
به بارهه‌ڵگر به‌سه‌ر خه‌ڵك كه‌وتووه
K24 – هه‌ولێر
وه‌زیری ناوخۆیی فه‌ره‌نسا بێرنارد كازانۆف راگه‌یاند ژماره‌ی كوژراوانی هێرشی تیرۆریستی شاری نیس بۆ 80 كه‌س به‌رزبووه و 18 كه‌سی تریش برینداربوونه.
كاتژمێر 10:30 شه‌وی رابردوو له كاتێ به‌رێوه‌چوونی یاری ئاگرین له رۆژی باستیل، له شاری نیس له ناوچه‌ی ریڤیێرا، شۆفێرێكی بارهه‌ڵگر به خێراییه‌كی زۆر به‌سه‌ر خه‌ڵك ده‌كه‌وێت كه بۆ سه‌یركردنی یاری ئاگرین كۆ ببوونه‌وه.
شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه پاش ئه‌وه‌ی كه به خێراییه‌كی زۆر به‌سه‌ر خه‌ڵك كه‌وت، ده‌ست به ته‌قه‌كردن كرد، پێش ئه‌وی كه له لایه‌ن پۆلیسه‌وه بكوژرێت.
به پێی سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی فه‌ره‌نسا" هێرشكاره‌كه هاوڵاتییه‌كی فه‌ره‌نسه‌وی به ره‌گه‌ز خه‌ڵكی تونسه.