له چین به‌نداوێك ده‌ته‌قێندرێته‌وه
بۆ پێشیگرتن له لافاوی زیاتر بووه
K24 – هه‌ولێر
به‌رپرسانی چین له هه‌رێمی هۆبی له ناوه‌ڕاستی وڵات به‌نداوێك ده‌ته‌قێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئاستی ئاوه‌كه كه‌م بكه‌نه‌وه و به‌هۆیه‌وه پێشی به لافاوی زیاتر بگرن.
درێژایی به‌نداوه‌كه 3.7 كیلۆمه‌تره كه هه‌ردوو ده‌ریاچه‌ی لیانگتسی و نیوشان پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه و كاتژمێر حه‌وتی به‌یانی ته‌قێندرایه‌وه.
له كاتی ته‌قاندنه‌وه‌ی به‌نداوه‌كه، 1658 كه‌س له ناوچه دوور خرابوونه‌وه.