گوته‌بێژی كۆمیسیۆن: هێشتا كات ماوه بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم رێكبكه‌ون
K24 – هەولێر:
كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، جه‌خت له‌سه‌ر خێراكردنی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن ده‌كاته‌وه و گوته‌بێژی ئه‌و كۆمیسیۆنهش ده‌ڵێت: هێشتا كات ماوه بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان رێكبكه‌ون.
گوته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان، به ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـی راگه‌یاند، داوا ده‌كه‌ین لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان تاكو 18ـی 5، كه دوا واده‌یه، ناكۆكییه‌كانیان به‌لاوه بنێین و سازان بكه‌ن، چونكه به گوێره‌ی ئه‌و واده‌ی كه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دایناوه، كۆمیسیۆن 6 مانگی بۆ ئاماده‌كارییه‌كان پێویسته.
ئه‌و گوته‌بێژه راشیگه‌یاند، به‌شی زۆری گرفته سه‌ره‌كییه‌كان چاره‌سه‌ر كراون، كه هه‌رێمی كوردستان بكرێته چوار بازنه، هه‌ر پارێزگایه‌ك بازنه‌ی سه‌ربه‌خۆ بێت، هه‌روه‌ها تۆماری بایۆمه‌تری و ئاماری دانیشتوانی عێراق بكرێته بنه‌ما و ژماردنی ده‌نگه‌كان ئه‌لیكترۆنی بێت.
ده‌شڵێت: "ته‌نانه‌ت مه‌سه‌له‌ی پێكهاته‌كانیش چاره‌سه‌ركراوه و له‌لایه‌ن یۆنامییه‌وه دوو كورسی درایه پارێزگای سلێمانی، بۆیه بۆچوونم وایه، هیچ له‌مپه‌رێك له‌به‌رده‌م ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن نه‌ماوه".
هه‌روه‌ها دەڵێت، سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران رەزامەندی لە سەر خەرجکردنی راستەوخۆی بودجەی پێویست بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنداوە، بۆیە ئێستا بەرپرسیارێتی یاسایی کاراکردنەوە کۆمیسۆن لە ئەستۆی سەرۆکایەتی پەرلەمان و فراکسیۆنەکانە.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئومێدەوارم بەر لە 18ی ئایار لایەنەکان بگەنە رێککەوتن و بەرژەوەندی حزبی بەلاوە بنێن بۆ ئەوەی ئەمساڵ هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا بکرێت.
هه‌ر ئه‌مڕۆ فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، یاداشتێکی ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان كرد و داوایكرد، پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە و بیانوو بۆ دواخستنی هەڵبژاردن نەمێنێت.