کۆمەڵی دادگەری: لە پەرلەمانی کوردستان و ئەنجوومەنی پارێزگاکان و حکومەتی خۆجێیی سلێمانی دەکشێینەوە

K24 – هەولێر:
لە راگەیەندراوێکدا سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کشانەوەی نوێنەرانی حزبەکەی لە پەرلەمانی کوردستان و ئەنجوومەنی پارێزگاکان و حکومەتی خۆجێیی سلێمانی راگەیاند.
ئەمڕۆ دووشەممە (1ـی ئایاری 2023)، عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووەم لە کۆبوونەوەی گشتی حزبەکەیاندا بڕیاریانداوە، نوێنەرانیان لە پەرلەمانی کوردستان و ئەنجوومەنی پارێزگاکان و حکومەتی خۆجێی سلێمانی دەست لەکارکێشانەوەی خۆیان پێشکەش بکەن.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، دواخستنی هەڵبژاردنەکان و بە ناچاریی درێژکردنەوەی تەمەنی دامەزراوەکان ترسی جددی لەسەر قەوارەی هەرێمی کوردستان دروستکردووە.
هەروەها باس لەوەشکراوە، تەمەنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان و حکومەتی خۆجێیی پارێزگای سلێمانییش ماوەیان بەسەرچووە.