عه‌بدولحوسێن شه‌عبان: مه‌ترسیدارترین هه‌ڵمه‌تی جینۆسایدی كوردانی فه‌یلی به‌پێی بڕیاری 666ـی ساڵی 1980 بوو

K24 - هەولێر:
له په‌راوێزی کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتی جینۆسایدی کوردانی فەیلی، عه‌بدولحوسێن شه‌عبان بیرمه‌ند و ئه‌كادیمی عێراقی، تایبه‌ت به كوردستان24 قسه‌ی كرد و گێڕانه‌وه‌یه‌كی خێرای به مێژووی ده‌ستپێكی جینۆسایدی كوردی فه‌یلی له عێراق كرد و رایگه‌یاند، كێشه‌ی كوردی فه‌یلی له عێراق له‌گه‌ڵ دروستبوونی ده‌وڵه‌تی عێراق و بوونی مه‌لیك فه‌یسه‌ڵ به پاشای عێراق ده‌ستیپێكرد.
عه‌بدولحوسێن شه‌عبان روونیكرده‌وه، له ساڵی 1924 و به‌ر له نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری، یاسای یه‌كه‌می تایبه‌ت به ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی ده‌رچوو، كه له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌م یاسایه بۆمبێك بوو به‌رامبه‌ر به پێكهاته‌كانی عێراق له‌ناو ده‌ستووردا دانرابوو! به جۆرێك داوای بڕوانامه‌ی ره‌گه‌زنامه‌ی ده‌كرد، هاوكات ره‌گه‌زی به‌سه‌ر دوو بڕگه دابه‌ش كردبوو، بڕگه‌ی (أ) ئه‌وانه‌ی ده‌گرته‌وه كه پاشكۆی ده‌وڵه‌تی عوسمانی بوون، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌شی نه كورد و نه عه‌ره‌ب بوون، به پاشكۆی عوسمانی و به عێراقی ره‌سه‌ن داده‌نران، به‌ڵام بڕگه‌ی (ب) ئه‌وانه‌ی ده‌گرته‌وه كه هاووڵاتی عێراق بوون و له‌و وڵاته ده‌ژیان و به‌شێك بوون له عێراق، بۆ نموونه كورد به گشتی و كوردی فه‌یلی به‌تایبه‌تی به ناعێراقی له‌قه‌ڵه‌م دران و مافی وه‌رگرتنی ره‌گه‌زنامه‌یان پێدرا و "لێره‌دا جیاكاری ره‌گه‌زی و شۆڤێنیزم ده‌ستیپێكرد و دواتر بووه به‌شێك له مێژوو و كولتووری عێراق و تا ده‌هات په‌ره‌ی ده‌سه‌ند."
ئه‌و بیرمه‌ند و ئه‌كادیمیه عه‌ره‌به باسی له‌وه كرد، یاسای دووه‌می تایبه‌ت به ره‌گه‌زنامه له ساڵی 1963 ده‌رچوو، كاتێك حزبی به‌عس ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست، به‌شێوه‌یه‌ك یاساكه ئه‌وپه‌ڕی قورسی تێدابوو بۆ به‌ده‌ستهێنانی ره‌گه‌زنامه، كه ده‌بوو ره‌مه‌زامه‌ندی وه‌زیری ناوخۆی له‌سه‌ر بێ، به‌و مانایه‌ی كه ره‌گه‌زنامه‌ی عێراق به‌لای ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقه‌وه په‌یوه‌ندی به ئاسایشی گشتی وڵات و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی گشتی ده‌وڵه‌ته‌وه هه‌بوو. كه ئه‌مه‌یش ئاسته‌نگی قورسی ده‌خسته به‌رده‌م هه‌مووان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ره‌گه‌زنامه و له ئه‌نجامدا به‌شێوه‌یه‌كی پله‌به‌ندی ده‌ست به هه‌ڵمه‌تی جینۆساید و سڕینه‌وه‌ی كوردی فه‌یلی كرا.
عه‌بدولحوسێن شه‌عبان سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌شێك له كوردانی فه‌یلی له ساڵانی 1963، 1965 و 1966 دەربەدەرکران، پاشان له ساڵی 1960 و 1972 به‌شێكی دیكه‌یان كه 70 هه‌زار كه‌س بوون له شوێنی خۆیان به‌ده‌رنران، له كاتێكدا به‌پێی رێككه‌وتننامه‌ی 11ـی ئاداری 1970 رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته كرابوو، به‌ڵام حكومه‌تی عێراق پاشگه‌ز بووبووه‌وه. گوتیشی، مه‌ترسیدارترین هه‌ڵمه‌تی جینۆسایدی كوردی فه‌یلی به‌پێی بڕیاری (666) بووه، كه له 7ـی ئایاری 1980 ده‌رچوو و ده‌یان هه‌زار كوردی فه‌یلی به‌ده‌رنران، كه گه‌نجه‌كانیان زیندانی كران و پیر و ئافره‌ت و منداڵه‌كانیش ده‌ربه‌ده‌ربوون و چاره‌نووسی به‌شێكی ئه‌و گه‌نجانه‌یان تا ئێستاش نادیاره.
هه‌روه‌ها ناوبراو ستایشی ئاماده‌بوونی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كورددستان و مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی كرد و رایگه‌یاند، به ئاماده‌بوونیان قورساییه‌كی گه‌وره‌یان به‌و كۆنفرانسه دا. گوتیشی، به‌شداریكردنیان له كۆنفرانسه‌كه، په‌یامێكه بۆ حكومه‌تی فیدراڵ، كه ده‌بێت چاره‌سه‌ری پرسی كوردی فه‌یلی بكات، به‌تایبه‌ت لابردنی هه‌موو بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش له سه‌رده‌می به‌عس و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كوردی فه‌یلی له‌و زیانه‌ی له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا به‌ریكه‌وتووه، هاوكات له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی بنه‌ماكانی دادپه‌روه‌ری گوازراوه، كه پێنج ره‌گه‌ز له‌خۆده‌گرێت، یه‌كه‌م: چ ڕوویدا؟ بۆچی روویدا، ئه‌نجامه‌كه‌ی چی بوو؟ ره‌گه‌زی دووه‌م: كێ به‌رپرسه له‌وه‌ی روویداوه؟ سێیه‌م: ئه‌و كه‌س و لایه‌ن و شوێنانه كێ بوون و چی بوون كه زیانیان به‌ركه‌وتووه؟ چواره‌م: قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ماددی و مه‌عنه‌وی زیانبه‌ركه‌وتووان. پێنجه‌م: چاكسازیكردن له یاسا و رێساكانی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رگیز ئه‌و جۆره تاوانانه دووباره نه‌بنه‌وه.