شێروان شەریف قورتاس: کۆنفرانسی زانستی جینۆساید ساڵانە بەڕێوەدەچێت

K24 - هەولێر:
سەرۆکی زانکۆی سۆران رایدهگهیهنێت، هەر سێ زانکۆی سەڵاحەددین، دهۆک و سۆران، لێکتێگەیشتن واژۆ دهكهن، کە ساڵانە کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتی جینۆساید بەردەوامبێت.
ئەمڕۆ پێنجشەمە ( 4ــی ئایاری 2023)، شێروان شەریف قورتاس سەرۆکی زانکۆی سۆران، لە میانەی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی جینۆسایدی کوردانی فەیلی رایگەیاند، ساڵانە کۆنفرانسی جینۆساید بەردەوام دەبێت و لە داهاتوودا داوەتنامە بۆ زانکۆ ناوخۆییەکان و نێودەوڵەتییەکانیش رهوانه دهكهین.
شێروان شەریف قورتاس، راشیگەیاند، پێشنیاز دەکەم بودجەیەك بۆ توێژینەوە له بواری جینۆساید تەرخان بکرێت، بۆ ئەوەی توێژەران بتوانن زیاتر خزمەت بکەن.
سەرۆکی زانکۆی سۆران، گوتیشی: "راسپاردەکانی کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتی جینۆسایدی کوردانی فەیلی، ئاراستەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین".
رۆژی دووشەممە (2ــی ئایاری 2023)، بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە نوێنەری لایەنە سیاسییەکان و دامودەزگا حکومییەکان، یەکەمین کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتی جینۆسایدی کوردانی فەیلی لە هەولێر بەڕێوەچوو.