مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی ئەڵمانی دەکات
K24 - هەولێر
ئەمڕۆ چوارشەممە 3/5/2023، مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازى له شاندێكى ئهڵمانى كرد، كه پێكهاتبوو له يۆخن فلاسبارت جێگری وهزيرى دهوڵهت بۆ هاريكاريى ئابوورى و گهشهپێدان و ڤێرنهر گاتسەر جێگری وهزيرى دهوڵهت بۆ كاروبارى دارايى.
له كۆبوونهوهکەدا كه باڵيۆزى ئهڵمانيا له عێراق و كونسوڵى گشتيى ئهڵمانيا له ههولێر ئامادهى بوون، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پهيوهندييهكانى ئهڵمانيا و ههرێمى كوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی کرا.
سەرۆکی حکومەت سوپاس و پێزانینی بۆ پشتیوانیی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان دەربڕی، بەتایبەتی لە ڕووبەڕوونەوەی تیرۆریستانی داعش و هەروەها بۆ بەجێنۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژی ئێزیدییان، خواستی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ برەودان بە پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەڵمانیا لە هەموو بوارەکاندا دووپات کردەوە.
سەرۆکی حکومەت هەروەها جەختی لە گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی کوردستان لە کاتی دیاریکراوی خۆی لەمساڵدا کردەوە.
چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم، بەتایبەتی بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و بارودۆخی کەمپەکانی ئاوارە و پەنابەران و زەوینەخۆشکردن بۆ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەیان و گرنگیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و کاریگەرییە نەرێنییەکانی گۆڕانکاری کەش و هەوا ، چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوون.