كۆنگرێسی ئەمریكا سزای دیكەی بەسەر ئێراندا سەپاند
ئێران له بانكهكانی ئهمریكا بێ بهش دهكرێت

K24 – ههولێر
كۆنگرێسی ئەمریكا پرۆژە یاسایەكی دیكەی بەزۆرینەی دەنگ پەسەند كرد، كە ژمارەیەك گەمارۆی دیكە بەسەر ئێراندا دەسەپێنێتو رێگە نادات دەستی ئێران بە بانكەكانی ئەمریكا رابگات.
ئەمرۆ ھەینی ھەواڵدەری رۆیتەرز بڵاویكردۆتەوە كە شەوی پێنجشەممە كۆنگرێسی ئەمریكا پرۆژە یاساییەكی دیكەی پەسەند كرد كە تێیدا رێگە لەئێران دەگرێت، دەستی بە بانكەكانی ئەمریكا رابگات.
بەپێی یاساكه، ئێران ناتوانێ كەڵك لە بازاری ئەمریكا و تەنانەت دۆلاری ئەو وڵاتەش وەربگرێت. ئەگەرچی باراك ئۆباما دەتوانێ ئەو یاسایە ڤێتۆ بكات، بەڵام لە ههفتهیهكدا دوو یاسا لە كۆنگرێسی ئەمریكا لەلایەن كۆمارییەكان پەسەندكراون، كە گەمارۆكانی سەر ئێران تووندتر دەكات.