رووماڵ

ئه‌مشه‌و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق میوانی باسی رۆژی كوردستان24ـه‌

فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق
فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق

K24 – هەولێر:

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، کێشەی کۆمەڵایەتی هۆکارە لە  نەگەڕانەوەی بەشێکی کوردانی فەیلی بۆ ناوچه‌كانییان.

د. فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، له‌میانه‌ی بەشدارییان له‌ به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان24، كه‌ ئه‌مشه‌و كاتژمێر 9:00ـی شه‌و په‌خش ده‌كرێت، رایده‌گه‌یه‌نێت، کێشەی کۆمەڵایەتی هۆکارە لە  نەگەڕانەوەی بەشێکی کوردانی فەیلی بۆ ناوچه‌كانییان.

دەشڵێت: پێویسته‌ چه‌ندین کۆنفرانس و کۆبوونەوەی دیکە بۆ زیندووکردنەوەی دۆسییەی جینۆسایدکردنی کوردانی فەیلی ئه‌نجام بدرێت.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق لەبارەی پرسی گەڕانەوەی کوردانی فەیلی لە ئێران و قەرەبووکردنەوەیان زانیاریی نوێ دەدرکێنێت.

هه‌روه‌ها فوئاد حوسێن لەسەر رێککەوتنی نەوتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق، زانیاری نوێ دەربارەی رێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیاکان و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەخاتەڕوو.

6