سەرۆك بارزانی پێشوازی لە وەزیری بەرگریی ئیتالیا دەكات

K24 - هەولێر:
ڕۆژی چوارشەممە 3ی ئایاری 2023 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز گویدۆ كۆسێتۆ وەزیری بەرگریی ئیتالیا كرد.
لە دیدارەكەدا شەڕی تیرۆر و چاكسازییەكانی ناو هێزەكانی پێشمەرگە و هەماهەنگیی نێوان هێزی هاوپەیمانان و هێزە عێراقییەكان و هێزی پێشمەرگەی كوردستان تاووتوێكرا و جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئیتالیا كرایەوە.
