چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی: به‌منزیكانه گۆڕانكارییه وه‌زارییه‌كان ده‌ست پێده‌كات

K24 - هەولێر:
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كاتی گۆڕانكارییه‌كانی كابینه‌كه‌ی سوودانی ئاشكرا ده‌كات.
عه‌لی فه‌تلاوی، سه‌ركرده له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئاشكرایكردووه، دوای رێوشوێنه‌كانی گۆڕینی به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان له زۆربه‌ی دامه‌زراوه‌كانی وڵات، سوودانی دوور له‌ده‌ستێوه‌ردانی سیاسی ده‌ست به‌گۆڕانكاری وه‌زاری ده‌كات.
فه‌تلاوی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئەوەی سوودانی دەیکات بەڵگەیە لەسەر نیازی جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەتەکەی، کە لەلایەن په‌رله‌مانه‌وه دەنگی لەسەر دراوە و چوارچێوەی هەماهەنگیش پاڵپشتی هەموو هەنگاوەکانی ده‌كات، كه له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا ده‌ست پێده‌كات.
ئەوە لە کاتێکدایە ماوەیەکە دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە کە محەممەد شیاع سوودانی گۆڕانکاری لە پۆستی وەزارەتەکان دەکات.
پێشتر چەند سەرچاوەیەک لە چوارچێوەی هەماهەنگی ئاماژەیان بەوەکردبوو، کە سوودانی بەنیازە بەمنزیکانە گۆڕانکاری لە کابینەی حکومەتدا ئەنجامبدات، کە ژمارەیەک وەزیر لە ناو گۆڕانکارییەکاندان.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی حکومەتی عێراق، سوودانی راسپاردەکانی کۆنووسی چوارەمین کۆبوونەوەی لیژنەی تایبەت بە هەڵسەنگاندنی ئەو بەڕێوەبەرە گشتییانەی پەسەند کرد، کە لە پۆستەکانیاندان.