سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان ئەنجامدا
K24 - هەولێر:
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایده‌گه‌یه‌نێت، سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان ئەنجامدا.
له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئەمڕۆ (چوارشه‌ممه 3ی ئایاری )2023، هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان لە میحوەری رۆژئاوای دیجلە لەنێوان ناوچەکانی گوندی عەین عەوێز و گوندی مه‌حموودییه ئەنجامدا.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه روونیكرده‌وه، ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکە، پشکنین و کێوماڵکردنی ئەو ناوچانە بوو، کە دەکەونە بۆشایی ئەمنی هاوبەشی نێوان هەردوولا و ئۆپەراسیۆنەکە، لە کاتژمێر شه‌شی به‌ره‌به‌یان ده‌ستیپێكرد و كاتژمێر 12ـی کۆتاییهات.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، هێزەکانی میحوەری رۆژئاوا و لیوای 8ـی پیادە و فیرقەی 15ـی سوپای عێراق له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه بەشداربوون.