وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا: دۆستایه‌تی نێوان ئه‌مه‌ریكا و هه‌رێمی كوردستان به‌هێز و فراوانی ده‌مێنێته‌وه
K24 - هەولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌شی رۆژهه‌ڵاتی نزیك، له تویتێكدا دووپاتی دۆستایه‌تی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا ده‌كاته‌وه.
له تویته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكادا هاتووه: دۆستایه‌تی نێوان ئه‌مه‌ریكا و هه‌رێمی كوردستانی عێراق، به‌هێز و فراوان ده‌مێنێته‌وه.
هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی تویته‌كه‌دا هاتووه: باربارا لیف یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی نزیك و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، باسیان له فهراهامكردنی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه له‌چوارچێوه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا وبه‌غدا كرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە 3ـی نیسانی 2023، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له باربارا لیف، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌کەدا كه ئەلينا ڕۆمەناوسكى، باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا لە عێراق و و ئیرڤن هیکس كونسولى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له هه‌رێمى كوردستان ئامادەی بوون، دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا تاوتوێ کرا.
تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ. هەردوولا هاوڕابوون لە سەر ئەوەی پێویستە بە زووترین کات ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵ تایبەت بە نەوت جێبەجێ بکرێت و هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەست پێ بکاتەوە بۆ ئەوەی چیتر هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان وعێراق بە گشتی زیانمەند نەبن.
سەبارەت بە دۆخی هەرێمی کوردستانیش، سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە ، کە پێویستە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ئەمساڵ لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا بکرێت و بۆ ئەم مەبەستەش، ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ پێشکەشکردنی هەموو کارئاسانییەک دەربڕی.
بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، گفتوگۆکردن بوو لەبارەی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و گرنگیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و ئاساییکردنەوەی دۆخی ناوچەکە و دەرچوونی میلیشیا و گرووپە چەکدارە نایاساییەکان و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان.
US-IKR partnership remains strong and expansive. Assistant Secretary Barbara Leaf and @masrourbarzani discussed how cooperation within the Iraqi Kurdistan Region, with Baghdad, and with the United States will deliver greater security and stability. pic.twitter.com/clRKI6I17Q
— U.S. State Dept - Near Eastern Affairs (@StateDept_NEA) May 3, 2023