ئەمڕۆ خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه یاسای به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه ده‌كرێت
K24 - هەولێر:
ئەمڕۆ پێنجشەممە (5ـی ئایاری 2023) ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوە بۆ پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دەکات.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ په‌رله‌مان به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردن و خوێندنه‌وه بۆ حه‌وت پڕۆژه‌یاسا كۆده‌بێته‌وه و له‌نێویدا خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه ده‌كرێت.
له‌مباره‌یه‌وه شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق به كوردستان 24ی راگه‌یاند، دوای نزیكه‌ی یەک هەفتە لە گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانم له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، ره‌زامه‌ندی درا له‌سه‌ر پێشنیازی ئێمه بۆ خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می پڕۆژه‌یاسای به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌مڕۆ ده‌خرێته به‌رنامه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانه‌وه.