فڕۆکەکانی تورکیا گوندێکی سنووری ئامێدییان بۆردوومان کرد

K24 - هەولێر:

فڕۆکەکانی تورکیا کەمێک پێش ئێستا، گوندی (سەرگەلێ)ـیان بۆردوومان کرد، کە دەکەوێتە سنووری قەزای ئامێدی.

بە گوێرەی زانیارییەکان، فڕۆکەکانی تورکیا ئەمڕۆ دووجار ئەو گوندەیان بۆردوومان کردووە.

تا ئێستا زیانی دوو بۆردوومانەکە بە نەزانراوی ماوەتەوە.

لە ماوەی کەمتر لە دوو رۆژدا ئەمە دووەمجارە فڕۆکەکانی تورکیا بۆردوومانی سنوورە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان بکەن، یەکەم بۆردوومان دوێنێ بوو، لە سنووری گوندی گەڵاڵە لە قەزای ماوەت.