ئایدن مەعروف: تۆمارکردنی سکاڵا دژی کورسی کۆتاکان هەنگاوێکی هەڵەیە

"نابینە بەشێک لە ناکۆکی نێوان لایەنە سیاسییەکان"

ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری پێکهاتەکان
ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری پێکهاتەکان

K24 - هەولێر:

ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری پێکهاتەکان رایگەیاند، تۆمارکردنی سکاڵا دژی کورسی کۆتاکان لە دادگای فیدراڵی عێراق، هەنگاوێکی هەڵەیە و دژی پێکهاتەکانی کوردستانە.

وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان روونیشیکردەوە، ئەوان لەگەڵ ئەوەدان هەڵبژاردن لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا بکرێت، گوتیشی: نابنە بەشێك لە ناکۆکی نێوان لایەنە سیاسییەکان.

ئایدن مەعروف دەشڵێت: 11 کورسی کۆتاکان، بە پلەی یەک نوێنەرایەتی نەتەوەکان دەکەن، نەک نوێنەرایەتی ئایین و ئاینزاکان.

وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێكهاتەکان راشیگەیاند، ئەوان بەردەوام لەگەڵ ئەوەدابوون کە بەشێک بن لە چارەسەری کێشەکان، گوتیشی: ئێمە نامانەوێت ببینە کێشە لەنێو پارتە سیاسییەکاندا.