شاخەوان عەبدوڵلا بۆ کوردستان24: بە سوودانیمان راگەیاند دەبێت عێراق مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم دابین بكات
K24 - هەولێر:
شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەربارەی ھەناردەكردنەوەی نەوتی ھەرێمی كوردستان باسی لەوەکرد، ھەرناردەكردنەوەی نەوت ھەموو رێكارە یاساییەكانی تەواو بووە و ھەر دوێنێش لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق كۆبوونەتەوە.
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە کوردستان24ـی راگەیاند، بە سوودانیان راگەیاندووە دەبێت حكومەتی عێراق مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان دابین بكات، تا ئەوكاتەی نەوت ھەناردەدەكرێتەوە.
شاخەوان عەبدوڵڵا روونیشیکردەوە، عێراق ھۆكاری ئەوەیە كە مووچە نەدراوە، بۆیە لەبری ناردنی 400 ملیار دینار، دەبێت تەواوی مووچە بدەن.