پەیمانگەی جەزیرە بە هەماهەنگی کوردستان24 دوو خولی میدیایی دەکاتەوە

K24 - هەولێر:

پەیمانگەی جەزیرە بۆ راگەیاندن بە هەماهەنگی دامەزراوەی كوردستان24 بۆ توێژینەوە و راگەیاندن، کۆمەڵێک خولی تایبەتمەند لە عێراق سازدەکات، لەوانە خولی پێشکەشکاری تەلەفزیۆنی و خولی پەیامنێری مەیدانی.

خولی پێشکەشکاری تەلەفزیۆنی لەلایەن "فێدا باسیل"ـەوە پێشکەش دەکرێت، لە 4 تا 8ی حوزەیران، ئەمەش کۆمەڵێک لایەن لەخۆدەگرێت کە فێرخوازەکان دەتوانن فێری بنچینەییەکانی کاری پێشکەشکاری بن، هەروەها پەیوەندیی لەگەڵ ستافی سەرنوسەری و تەکنیکی و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ خوێنەری ئەلیکترۆنی و ئەو تایبەتمەندیانەی کە دەبێت هەیبێت، وەک ئامادەبوونی تەواو و دەنگی تەواو، هەروەها  یەکپارچەیی زمانەوانی و دەربڕین.

خولی پەیامنێری مەیدانی کۆمەڵێک لایەن و بابەتی پەیوەست بە کاری پەیامنێران دەگرێتەوە، سەرەتا بە ئامادەکارییەکی باش و کۆکردنەوەی زانیاری پێویست بۆ ئامادەکردنی راپۆرتەکان، تێپەڕین بە تەکنیکەکانی نووسین بۆ وێنەکە و لە کۆتایدا وەستان لەبەردەم کامێرا و تەکنیک و ستانداردە پەیوەندیدارەکان.

،
Fly Erbil Advertisment